ڤیدیۆی ئه‌و منداڵه‌ی شیری له ته‌رمی دایكه مردووه‌كه‌ی ده‌خوارد
وێستگه نیوزـ
له دیمه‌نێكی جه‌رگبڕ و دڵته‌زێندا، پۆلیسی هندستان منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی دۆزییه‌وه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 17 مانگ بووه و شیری له ته‌رمی دایكه مردووه‌كه‌ی خواردووه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دانیشتوانی ناوچه‌ی بردیش ته‌رمێكیان له نزیك هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دۆزیووه‌ته‌وه و پۆلیسیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پۆلیسی بگات، خه‌ڵكه‌كه تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه منداڵێكی شیره‌خۆره له ته‌نیشت دایكییه‌وه ده‌گری و شیری مه‌مكی ده‌خوات.
هاوڵاتییه‌كی هندستانی به‌ناوی فالمیكی به ده‌یلی مه‌یڵ-ی وتووه: "ئه‌و دیمه‌نه ئێمه‌ی هێنایه گریان"، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هێڵی ئاسنی ناوچه‌كه‌ش به‌ناوی ناند رام وتویه‌تی: "منداڵه‌كه بۆ دایكی ده‌گریا و باوه‌شی پێدا كردبوو، چونكه ئه‌و هیچ نه‌ده‌جوڵایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ده‌می نابوو به سنگی دایكییه‌وه و ده‌ویست شیر بخوات."
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ته‌رمی خانمه هندییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیكشی دادی بۆ پكشنینی و زانینی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی، شایته‌حاڵه‌كانیش وتویانه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی روداوێكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا بێت، چونكه خوێن له لوت و گوێچكه‌ی خانمه‌كه‌وه هاتووه.
هاوكات منداڵه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و پزیشكه‌كان رایاندگه‌یاندووه كه دوای پشكنین و پێدانی چاره‌سه‌ر، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ته‌نها سه‌رمای بووه.
PM:07:00:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 32552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت