چیرۆكی ئه‌و دوو برایه‌ی داعش ده‌ستی بڕینه‌وه
وێستگه نیوز - له كاتێكدا ده‌یانویست ئه‌و راشییه‌ی كه فرۆشتوویانه و پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، وه‌ربگرنه‌وه، له لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به ''دزییكردن'' تاوانباركران و ده‌ستیان بڕایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان، هه‌وڵی مانه‌وه له‌ژیاندا ده‌ده‌ن.
ئازاد و محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقدا گرت له 10ی حوزه‌یرانی 2014، هاوشێوه‌ی هه‌مووان ئه‌وانیش ژیانیان لێ شێوا، باسیان له‌وه‌شكرد سه‌ره‌تا له گه‌ڕه‌كی ته‌ئمیمی شاره‌كه وه‌ك خێزانێك كه له 9 منداڵ پێكهاتبوون و رۆڵه‌ی باوكێكی خانه‌نشین بوون، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد.
ئه‌وان تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاره‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه، كاره‌ساتی زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه و سه‌ره‌تا برا گه‌وره‌كه‌یان كه پۆلیس بووه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گولـلـه‌باران كراوه، دواتر به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ''دزی'' ده‌ستی راستی هه‌ردووكیان بڕاوه‌ته‌وه، باوكیشیان له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا قاچی برینداربووه و وه‌ك دوایین كاره‌ساتیش له ئه‌نجامی بۆردومانی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، خانووه‌كه‌یان داڕماوه.
ئازاد و محه‌مه‌د ئاشكرایان كرد دوای ئه‌وه‌ی كه بێ خانوو مانه‌وه له ئێستادا له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یاندا له گوندی زێدانییه‌ی سه‌ربه قه‌زای حه‌مدانییه، خانوویه‌كی دوو ژوورییان به كرێ گرتووه و ماوه‌ی 5 مانگه له‌وێ ده‌ژین، هاوكات داوای هاوكارییان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق كرد.
ئازاد سوڵتان حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌كرد به‌رله‌وه‌ی داعش ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرێت، لاوێكی ئاسایی بووه كه ته‌واوی ئومێد و هیوای به تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه‌وه و به خه‌ونی وه‌رگیران له زانكۆ، كه هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ته دی، گرێداوه.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی خێزانه‌كه‌یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بریتی بووه له‌و مووچه‌یه‌ی باوكی كه به هۆی داگیركردنی شاره‌كه‌یان له لایه‌ن داعشه‌وه، نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ش وه‌ربگرن و هه‌ر بۆیه باوكی ناچاربووه كارگه‌یه‌كی بچووكی درووستكردنی راشی بكاته‌وه.
ئازاد وتی: ''هه‌موو شتێك ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد كه یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای داعش به ناوی محه‌مه‌د عیسا سه‌ردانی كارگه‌كه‌ی كرد و به به‌های نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 400 دۆلار راشی له ئێمه كڕی، به‌ڵام پاره‌كه‌ی نه‌دا".
وتیشی: "چه‌ند جارێك داوای پاره‌ی راشییه‌كه‌مان له ناوبراو كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌رێنی نه‌داینه‌وه. له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ براكه‌مدا بڕیارماندا بچین ئه‌و راشییه بێنینه‌وه كه پێمان فرۆشتبوو. ده‌رگای ئه‌و كۆگایه‌ی داعشمان شكاند كه راشییه‌كه‌ی تێدابوو، راشییه‌كه‌مان هێنایه‌وه''.
ئازاد ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی داعش به رووداوه‌كه‌ی زانی، بڕیاری ده‌ستگیركردنی داون "ئه‌وه‌ی مافی ئێمه‌بوو وه‌رمان گرتبوویه‌وه هه‌ر بۆیه به‌بێ ترس ته‌سلیم بووین. به‌ڵام دوای ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداربوو. له شوێنێكی مووسڵ كه نازانم به ته‌واوی كوێیه، یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بووین. له‌وێ هه‌موو ئه‌شكه‌نجیه‌كمان بینی. چاومان به‌رده‌وام به‌سترابوو. براینه دادگایه‌ك كه له لایه‌ن داعشه‌وه دانرابوو. له‌وێ كه‌سێكی لێ‌بوو سعودی بوو به ناوی ئه‌بو حسێن كه خۆی به حاكم ده‌زانی، له‌وێ بڕیاری مردن به‌سه‌رماندا درا. دواتر سزاكه‌یان بۆ سووك كردین و بڕیار درا ده‌ستی راستی من و براكه‌م ببڕن".
ئازاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به چاوی به‌ستراوه‌وه هێنرانه گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه له موسڵ تاكو ده‌ستیان ببڕن، وتی: "له 6ی ئایاری 2015دا كاتژمێر10ی به‌یانی بوو، خه‌ڵك له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه كۆكرانه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌بوون، ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنیشی لێ‌بوو. له‌سه‌ر مێزێك ده‌ستی راستی هه‌ردووكمانیان بڕی دواتر به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن براینه نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری، له‌وێ رۆژێك ماینه‌وه و براینه ماڵ. دوای هه‌فته‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش هاتنه ماڵه‌كه‌مان، گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كاته‌ی ده‌ستمان ده‌بڕن، تۆمار كرابوو دایان پێمان".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و خوازیاربووه بچێته زانكۆ، به‌ڵام ئێستا ده‌ستی راستی نییه و ناتوانێت شت بنووسێت هه‌ر بۆیه ئه‌سته‌مه.
ئه‌و قوربانیه‌ی ده‌ستی رێكخراوی داعش ئێستا خێزانی پێكهێناوه و به‌م نزیكانه منداڵێكیان ده‌بێت.
براكه‌ی ئازاد به ناوی محه‌مه‌د سوڵتان حه‌سه‌ن كه ئه‌ویش ده‌ستی بڕاوه‌ته‌وه له گونده و سه‌رقاڵی كاری بیناسازییه له سه‌عات 5ی به‌یانیه‌وه تا 8ی ئێواره كار ده‌كات ته‌نیا بۆ 5 دۆلار.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
PM:07:10:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9745
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت