بۆ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بادی و مالكی سه‌ردانی كوردستانیان نه‌كرد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ژیاندا بوو، گۆڕان باوه‌ڕیان به په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، نه‌ك په‌یوه‌ندی حزبی، مه‌گه‌ر له‌مه‌ودا بیر له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان بكه‌نه‌وه.
بۆ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری سلێمانی، دواتریش سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق و هومام حه‌مودی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی شاری سلێمانییان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كرا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق سه‌ردانی كوردستانیان نه‌كرد، به‌ڵكو عه‌بادی له به‌غدا به‌شداری پرسه‌كه‌ی كرد.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، مالكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و عه‌بادیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی باشه و وتی: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌یه ده‌یتوانی په‌یوه‌ندیی حزبایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان دروست بكات، تا كاك نه‌وشیروان له ژیاندا بوو گۆڕان باوه‌ڕی به په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی هه‌بوو، نه‌ك په‌یوه‌ندی حزبی بۆیه ئیشی بۆ نه‌كردووه".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتیشی "مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا گۆڕان بیر له‌وه بكاته‌وه كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوننه و شیعه دروست بكات".
PM:07:15:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 33293
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت