مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری دا یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه بكرێته‌وه
کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی
وێستگه نیوز - مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دا به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا-ه‌وه ته‌نها له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، یادێكی سیاسی دامه‌زراندنی حزبه‌كه بكرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (25/5/2017)، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی‌و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی پێكرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌لومه‌رجی كوردستان و عیراق و یادی (42) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی تاوتوێ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی كۆبوونه‌وه كه، مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری دا یادی (42) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه بكرێته‌وه:
أ/ به‌هۆی كۆچی دوایی به‌رێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)ه‌وه ته‌نها له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، یادێكی سیاسی ده‌كرێته‌وه‌و رۆڵی مێژوویی یه‌كێتی له‌قۆناغه جیاجیاكاندا ده‌خرێته‌روو. به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش بۆ یاده‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و دروشمه‌كانی یاده‌كه‌ش په‌خش ده‌كرێ.
ب/ مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌پێی سروشتی ناوچه‌كانیان، سه‌رپشك ده‌كرێن له رێكخستنی مه‌راسیمی پێشوازی له‌میوانه‌كان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوه‌كان‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆر.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی (23/5/2017) شاری مانچسته‌ری بریتانیای كرد، كه به‌هۆیه‌وه (25) گیانیان له‌ده‌ست دا و (60) كه‌سی تریش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه كه "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌و رۆژی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش، له‌هه‌مان هه‌فته‌دا دیاری ده‌كرێ".
PM:08:57:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت