عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق: ئه‌مریكا چه‌كه لێزه‌رییه‌كانی عیراقی داوه به داعش
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، كه گروپێكی چه‌كداری ناو حه‌شدی شه‌عبیی شیعه‌ی عیراقه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و چه‌كه لێزه‌رییانه‌ی له عیراق دیارنه‌ماون، ئێستا له ده‌ستی داعشدایه.
سایتی بابل 24 له‌زاری جواد ته‌لیباوی، وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و چه‌كه لێزه‌رییانه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی باسی ده‌كات كه گوایه له عیراق دیارنه‌ماون، له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه راده‌ستی رێكخراوی داعش كراوه.
ته‌لیباوی ئاشكراشیكردووه به‌های ئه‌و بڕه چه‌كه لێزه‌رییه ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ش له عیراق دیارنه‌ماوه، "درۆیه‌كی تازه‌ی ئه‌مریكایه".
وته‌بێژه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق وتوشیه‌تی كه به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌و قسانه ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌كانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له داعشی گرتون، چه‌كی پێشكه‌وتووی دروستكراوی ئه‌مریكان و له‌نێویاندا جۆره موشه‌كێك هه‌یه كه به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌و چه‌كانه‌ش هه‌روا به ره‌زامه‌ندیی واشنتن نه‌بێت نافرۆشرێن.
وته‌كانی ته‌لیباوی له‌كاتێكدایه كه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه ئه‌مریكا ده‌سته‌وه‌ستانه له دیاریكردنی شوێنی بڕێكی زۆر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له عیراق كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار.
PM:09:02:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت