به‌ڤیدیۆ... دانپێدانانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی 9 ماتۆڕسكیلیان دزی
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانی دوو كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه 9 ماتۆڕسكیلیان دزیوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا رێباز به‌كر كه‌ریم به‌ناوی پۆلیسه‌وه رایگه‌یاند كه دوای تۆماكردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، كه له به‌ره‌به‌یاندا ماتۆڕسكیله‌كانیان دزراوه، ده‌ستیان كرد به چاودێریكردنی گومانلێكراوێك.
رێباز به‌كر كه‌ریم وتی: "له دوای كاتژمێر دووی شه‌و توانیمان دستگیری بكه‌ین و تۆمه‌تبارێكی تر كه له‌گه‌ڵێدا بوو رایكرد و دوای سێ رۆژ ده‌ستگیرمان كرد".
وتیشی: "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به تاونه‌كانیدا نا كه زیاتر له نۆ ماتۆڕسكیلی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دزیوه".
PM:09:32:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4765
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت