د. به‌رهه‌م: ناوچه‌كه به دۆخێكی سیاسی و ئه‌منی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی جددییه
دیداری د.به‌رهه‌م ساڵح و وەفدەکەی ئیتاڵیا
وێستگه نیوز –
جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و باڵیۆزی ئیتاڵیا له به‌غدا و كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له ڤێنچێزۆ ئامێندۆله جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و ماركۆ كارێلۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له به‌غدا و سێرێنا موڕۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری، سه‌باره‌ت به رووداو و گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد.
له دیدارێكدا باس له پرسه گه‌رم و گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆ كرا كه روبه‌ڕووی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ناوچه‌كه به دۆخێكی سیاسی و ئه‌منی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی جیددییه بۆ سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی مه‌ترسی تیرۆر و داعش.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته د.به‌رهه‌م و وه‌فدی میوان به پێویستیان زانی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌مه‌ئاهه‌نگ و هاوكاربن بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه و بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بكه‌نه‌وه بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كان كه ده‌بێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و پشێوی له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیای كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
PM:09:40:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6821
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت