مۆبایله‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نها ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی تێدایه
وێستگه نیوزـ
پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه مۆبایله‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگترووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها یه‌ك به‌رنامه‌ی تێدایه.
پێگه‌ی هه‌واڵیی axios ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه مۆبایله تایبه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه له جۆری ئایفۆنه، ته‌نها به‌رنامه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر-ی تێدایه.
ئاشكرابوونی زانیارییه‌كی له‌و جۆره مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، چونكه پێشتر میدیاكان بڵاویانكردبووه‌وه كه تره‌مپ ته‌نها له مۆبایله‌كه‌یه‌وه جریوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌كات.
پێشتریش تره‌مپ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌رگریی له‌خۆی كردبوو و وتبوی كه ئه‌و تۆڕه تاكه ئامڕازه بۆ په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ به هاوڵاتیانی ئه‌مریكایه‌وه دوور له‌و میدیا ئه‌مریكاییانه‌ی كه تره‌مپ به "میدیای پۆخڵ" وه‌سفی كردبوون.
PM:10:44:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت