كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له رێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز ـ
له شاری مهابادی کوردستانی رۆژهەڵات كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا کچێکی تەمەن 19 ساڵان بە ناوی شیما قەرەنی، لە شاری مەهاباد، له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و كچه گه‌نجه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بە پێی ئامارەکان شارەکانی سەقز، تیکاب، مەریوان، ریژەێ خۆکوژییەکانی له‌چاو شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەرچاوتر بووه.
AM:09:42:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13157
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت