شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا


وێستگه‌ نیوز ـ
لە بەغدا بە سپۆنسەری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی، شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا و ڤیان نوری کە دانیشتووی بەغدایە بووە شاجوانی عیراق.


ئەمساڵ 15 کچ لە ناوچە جیاوازەکانی عیراقەوە کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2017، و لیژنەی دیاریکردنی شاجوان ڤیان نوری کە دانیشتووی رۆژئاوای بەغدایە وەک شاجوان هەڵبژارد.

ساڵی 2016، شه‌یما قاسم، كه‌ كچه‌ كوردێكی شاری كه‌ركوك بوو، به‌ شاجوانی عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ئه‌و كچه‌ بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی نه‌كرده‌وه‌.


AM:10:57:26/05/2017






















ئه‌م بابه‌ته 16632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو