فەیسبووك دوو تایبەتمەندی نوێی زیاد كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دوو تایبەتمەندی نوێی بۆ خزمەتگوزاری فەیسبووك لایڤ زیادكرد ئەوەش بەمەبەستی پێدانی توانایەكی زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو خزمەتگوزارییە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی(the next web)ی تەكنیكی، تایبەتمەندی یەكەم بریتیە لەوەی كە بەكاربەران دەتوانن لەكاتی كردنەوەی لایفدا چات لەگەڵ ئەو كەسەدا بكەن كە دەیانەوێت.

سەبارەت بەو تایبەتمەندییە نوێیە ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ كەمكردنەوەی كاتی وەڵامدانەوەی ئەو كۆمێنتانەیە كە بینەرانی لایفەكە دەیان نووسن بۆ ئەو كەسەی كە لایفەكە دەكات.

هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لەئێستادا لەچەند وڵاتێكی جۆربەجۆردا تاقیكراوەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت كە لەماوەیەكی نزیكدا لەهەموو جیهاندا بڵاوبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تایبەتمەندییە بۆ كەسە ناودارە گشتییەكان دانراوە.

تایبەتمەندی دووەم بریتییە لە(live with)، ئەم جۆرەیان یارمەتی بەكاربەر دەدات تاوەكو بانگهێشتی هاوڕێكانی بكات بۆ بەشداریكردن لەلایفی هاوبەش لەگەڵ یەكتریدا، پێشتر ئەو تایبەتمەندییە تەنها بۆ پەیجەكان بوو.


AM:11:41:26/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 23705 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو