نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌م ساڵح روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
بەرهەم ساڵح.. جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به ناونیشانی جیا جیا به‌ناوی د. به‌رهه‌م-ه‌وه كراونه‌ته‌وه، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی دوو هه‌ژماری فه‌رمی په‌سه‌ندكراوه له لایه‌ن فه‌یسبوك و تویته‌ره‌وه‌و له‌وانی دیكه به‌رپرس نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ماوه‌یه‌که له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی د. به‌رهه‌م ساڵح، یاخود به ناو و ناونیشانی جیاجیا كراونه‌ته‌وه، هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، د. به‌رهه‌م و نووسینگەکەی له هیچ بابه‌ت و لێدوانێك ئاگادار و به‌رپرسیار نین كه له‌و هه‌ژمارانه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
ده‌شڵێت: "د. به‌رهه‌م ته‌نها خاوه‌نی دوو هه‌ژماری فه‌رمی و پەسەندکراون لە لایەن فه‌یسبووك و تویتەرەوە".
PM:01:30:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 20349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت