بارزانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
بارزانی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێم
وێستگه نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ھەینی26ی ئایاری 2017، مەسعود بارزانی دوای سەردانی بۆ شانشینی ئه‌رده‌ن و وڵاتی بولگاریا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئه‌رده‌ن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ھەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: لەو سەردانەدا بارزانی لەگەڵ شای ئه‌رده‌ن کۆبوه‌وە و لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیش لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتیی جیھانی و بەرپرسانی وڵاتان کۆبوه‌وە.
ھەروەھا لە وڵاتی بولگاریا چاوی بە سەرۆک وەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوت.
PM:03:12:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5533
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت