چه‌ندین وێنه‌ی جیاواز له‌ مۆبایلی چه‌كدارێكی داعشدا دۆزرایه‌وه‌

‌چەکدارێکی داعش

وێستگه‌ نیوز ـ
تا دێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەت فەیسبوك، وێنەی ناو مۆبایلی چەكدارانی داعش بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌ چه‌ندین جۆر وێنه‌یان گرتووه‌ و خه‌ریكی خواردن و كه‌یفخۆشی خۆیاننو تازه‌ترین وێنه‌ی چه‌كدارانی داعشیش له‌ مۆبایلێكدا له‌ عیراق دۆزراوه‌ته‌وه‌.

چەكدارەكەی داعش لە قەزای هیت لە خۆرئاوای عیراق كوژراوە و مۆبایلەكەی دەست هێزە ئەمنییەكان كەوتووە، داوا دەكرێت هەر زانیارییەك لەبارەی ئەو چەكدارانەوە هەیە، زانیاری بدەن.

چەكدارەكان لەو وێنانەدا سەرقاڵی نان خواردن و كەیف و سەفای خۆیانن و هەندێكیان جیاواز دەردەكەون و بەشێكیان بەبرینداری وێنەی خۆیان گرتووە.


PM:03:34:26/05/2017
















































ئه‌م بابه‌ته 145561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت