سه‌دان په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌راست چاره‌نوسیان نادیاره
چەند پەنابەرێک لە دەریای ناوەڕاستدا
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاشكرایكرد له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕان و ژێرئاوکەوتنی كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه په‌نابه‌رانی هه‌لگرتبوو، 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.
جۆیل میلمان، وته‌بێژی رێكخراوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ باسی له‌وه كرد دوێنێ كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه زیاد له 500 په‌نابه‌ری هه‌لگرتبوو، ژێرئاو كه‌وتووه، راشیگه‌یاند كه رۆژیك دوای رووداوه‌كه 34 ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه به‌ڵام چاره‌نووسی سه‌دان په‌نابه‌ری دیكه نادیاره.
میلمان ئاماژەی بەوە دا دوێنێ لە ناوچە جیاوازەکانی دەریای ناوەڕاست دوو هەزار پەنابەر و رۆژی سێشەممەش چوار هەزار و 129 پەنابەر رزگارکراون، بەمجۆرە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە شەش هەزار پەنابەر رزگارکراون.
جگە لەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 24ی ئایاری 2017، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا 60 هەزار و 521 کەس بوون، میللمان سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا بە گشتیی هەزار و 530 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە جگە لەو پەنابەرانەی کە شوێن بزربوون.
وتیشی كه بەشی زۆربەی ئه‌و په‌نابه‌رانه لە لیبیاوە هاتوون و زۆربەیان خەڵکی نێجیریا و ئەفریقای رۆژئاوان، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێیان ناوەتە سەر خاکی ئیتاڵیا، 50 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو ژمارەکە نزیکەی 36 هەزار کەس بووە.
PM:05:45:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5453
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت