وهزارهتی تهندروستی چەند رێنماییەک بۆ مانگی رهمهزانی پیرۆز دەردەکات
وێستگه نیوزـ
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی خۆی بهبۆنهی هاتنی مانگی رهمهزانی پیرۆزهوه، هاوڵاتیان و موسڵمانانی له چهند رێنماییهك ئاگادار كردووهتهوه.
بهشی راگهیاندنی وهزارهتی تهندروستی له راگهیهندراوێكدا كه ئهمڕۆ ههینی 26ی ئایاری 2017 دهریكردووه، ئاماژهی بهوهداوه: بەڕۆژوبوون لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەرکێکی ئایینی پیرۆزە بۆ ئەو کەسانەی لەڕووی جەستەیی و عەقلیەوە گونجاو و ئامادەن ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن بەڵام ڕەچاوکردنی ئامۆژگاری و ڕێنماییە پزیشکی و تەندرووستیەکانیش ئەرکێکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیمان هەروەک لە فەرموودە ئاینیەکاندا هاتووە پاراستنی تەندروستی جەستە ئەرکە لەسەر هەر تاکێک ."
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه لەم مانگە پیرۆزە دا پێویسته هاوڵاتیان:
1. لەکاتی پارشێوو و بەربانگدا ڕەچاوی خواردنی تەندروست بکەن کەبەدرێژایی ئەو مانگە لە لایەن پزیشکان و دەزگا تەندروستی و کەناڵەکانی راگەیاندن باسی لێوە دەکرێت ، خواردنی هاوسەنگ و زیادکردنی خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و سەوزە و میوە لە دوای بەڕبانگ و ڕۆژوو شکاندن پیویستە.
2. کەسی نەخۆش هەروەک لە فەرموودە ئاینیەکان مۆڵەتی پێدراووە بەڕۆژوو نەبێت ، لەلایەنی پزیشکیشدا نابێت بەبێ ڕاوێژ و ڕێنمایی پزیشکی تایبەت بڕیاری ڕۆژووگرتن بدات لەپێناو پاراستنی ژیان و تەندروستی خۆی ، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی قورس و کۆنتڕۆڵ نەکراویان هەیە وەک شەکرە، نەخۆشیەکان و پەککەوتنی گورچیلە و دڵ لەگەڵ برینی گەدە و شێرپەنجە .
3. رۆژووگرتنی منداڵان لەلایەنی تەندروستی و پزیشکیەوە گونجاو و ڕێگەپێدراو نی یە ، نابێت فشاریان لەسەر بکرێت بەتایبەتی لەم مانگەدا کە ماوەی ڕۆژووگرتن زیاتر لە 16 کاتژمێرە و ئەگەری ووشکبونەوە و زیانە تەندروستیەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی گرفتی گەشەیان هەیە ، یان لاواز و کێشیان کەمە یان هەرجۆرە نەخۆشیەکیان هەیە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە 27ی ئایاری 2017 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و بەو پێوەرەش هاوڵاتیانی هەرێم لەم کاتەدا نزیکەی 16 کاتژمێر بەڕۆژو دەبن.
لە تێکڕای شارەکانی هەرێم بانگی بەیانی لەدوای کاتژمێر 3 تا سێ و نیو دەستپێدەکات و دوای کاتژمێر 7ی ئێوارە کە بەپێی شارەکان دەگۆڕێت بانگی ئێوارە دەدرێت و موسوڵمانان بەربانگ دەکەنەوە.
PM:06:36:26/05/2017
ئهم بابهته 9021
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت