په‌یامی عه‌بادی به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پیرۆزبایی له موسڵمانانی عیراق و جیهان ده‌كات، له وه‌ڵامی ئه‌و پیرۆزباییه‌شدا هاوڵاتیانی عیراق داوای به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا چه‌ند ساتێكی مێژوویی ده‌ژین كه تێكه‌ڵه به سه‌ركه‌وتنی هێزه عیراقییه‌كان به‌سه‌ر تیرۆر و دوژمنانی ئیسلام، عیراقییه‌كانی یه‌كگرتوون بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی زیان به ئایین ده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات له‌دوای پۆسته‌كه‌ی عه‌بادی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی عیراقی كۆمێنتیان نوسیووه و یه‌كێك له‌وانه به‌ناوی تارق عامری ده‌ڵێت: "وتاری هه‌ینی، له برسا نوسیویمه: ئامانج له رۆژوو: ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له‌ژێر تیشكی خۆر هه‌ست به‌و ساردی و فێنكییه‌ی به‌رپرسان بكه‌ن كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیاندا وه‌ك كه‌شوهه‌وای ئه‌سكیمۆ وایه."
عیراقییه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی یاسر ئه‌بو حه‌سه‌نین نوسیویه‌تی: "ئێمه پیرۆزباییمان ناوێت، ده‌مانه‌وێت به‌شه خۆراكی مانگانه دابه‌ش بكه‌ن ئێستا مانگی ره‌مه‌زانه و ته‌نها رۆن و شه‌كر هه‌یه، كێ ئه‌وه ده‌خوات؟"
یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی ئه‌حمه‌د سامی وتویه‌تی: "كوا به‌شه خۆراكی مانگانه، بۆ وا ده‌كه‌ن بڵیین سه‌دام باشتره"، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی بیلا یحیا ده‌ڵێت: "به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین ئه‌و بڕه پاشه‌كه‌وته بگه‌ڕێنه‌وه كه بۆ پشتیوانی له حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخانكراوه، با ده‌وڵه‌ت له بودجه‌ی گشتیی خۆی پاره بۆ ئه‌و هێزه ته‌رخان بكات."
PM:07:12:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 11488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت