سه‌ركرده‌كانی G7 له‌سه‌ر بنبڕكردنی تیرۆر له‌ئاستێكی باڵاتردا رێككه‌وتن
G7
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆکی حه‌وت وڵاته گه‌وره‌كه‌ی جیهان له كۆتایی دانیشتنێكی لوتكه‌ی وڵاته‌كانیان له ئیتالیا واژویان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك كرد كه تایبه‌ته به بنبڕكردنی تیرۆر له ئاستێكی باڵاتردا.
له په‌یماننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه بنبڕكردنی تیرۆر ده‌به‌ینه ئاستێكی باڵاتر و ده‌یوه‌ستێنن، لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له هێرشه تیرۆرستییه‌كان و به‌دوای تاوانباران و ئه‌وانه‌شدا ده‌گه‌ڕێین كه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن."
پاوڵۆ دجینتیلیۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا رایگه‌یاند كه ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌دوای كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر، وتیشی وڵاتانی G7 ئاماده‌ن زۆر به توندی به‌رنگاری تیرۆر ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئایاری 2017، لوتكه‌ی وڵاتانی G7 له شاری تاورمینا له دورگه‌ی سقلیه-ی ئیتالیا به به‌شداریی ئه‌میركا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
PM:08:07:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت