سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان ده‌كات

‌فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له‌ عیراقییه‌كان و كردووه‌ و هیوایشی خواستووه‌ ئاواره‌كان به‌ پارێراویبگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ده‌ریكردووه‌، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق ستایشی سه‌ربازه‌ عیراقییه‌كانی كردووه‌ كه‌ راوه‌دووی تیرۆرستان ده‌نێن و سه‌ركه‌وتن بۆ عیراقییه‌كان ده‌هێنن.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق هیوای خواستووه‌ دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ ده‌ستی تیرۆرستان، ئاواره‌كان به‌ پارێزراوی و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر شار و ماڵوحاڵی خۆیان.

هەر ئەمڕۆ به‌بۆنی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی عیراق و جیهان ده‌كات، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پیرۆزباییه‌شدا هاوڵاتیانی عیراق داوای به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا چه‌ند ساتێكی مێژوویی ده‌ژین كه‌ تێكه‌ڵه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌سه‌ر تیرۆر و دوژمنانی ئیسلام، عیراقییه‌كانی یه‌كگرتوون بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی زیان به‌ ئایین ده‌گه‌یه‌نن.


PM:08:17:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 5333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو