رۆژێکی کەرنەڤاڵی هاممارکوللێن له‌ سوید بۆ کورد تەرخان دەکرێت


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، لە کەرنەڤاڵ ساڵانەی هاممارکوللێن کە بە (Hammarkullekarnevalen)  ناسراوە لە شاری یۆتێبۆری سوید ڕۆژێک تایبەت بە کورد تەرخان دەکرێت.

لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی کەرنەڤاڵی ساڵانەی هاممارکوللێندا کە ئەمڕۆیە، کوردان بە چەندین چالاکیی جیاجیا بەشدار دەبن. 

دڵشاد ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە شاری یۆتێبۆری، باسی لە گرنگیی تەرخانکردنی ئەم ڕۆژە كردووه‌ و وتویه‌تی: "ئێمە ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە هەتاوەکو نۆی شەو بە چەندین چالاکیی جیاجیا، بۆ نموونە گورانی و چالاکیی هونەری، بەشداریی فیستیڤاڵی هاممارکوللێن دەکەین. هاوکات دەستەی بەڕێوەبەرانی کەنەڤاڵەکە لەوە بەئاگان کە کوردان توانای بەڕێوەبردنی ڕۆژێکیان لەم کەرنەڤاڵەدا هەیە."

 کەرنەڤاڵی هاممارکوللێن لە ساڵی 1974وە سازده‌كرێت و زۆربەی گروپە بەشداربووەکان لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوەن. ئەم کەرنەڤاڵە لە کۆتایی مانگی پێنجدا واتە دوایین رۆژانی پشووی مانگ پێنج و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەڕێوەدەچێت و چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەریی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 پێشووتر کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی لەم کەرنەڤاڵەدا بە بەشداریکردن بە بۆ نمونە بە گرووپی هەڵپەڕکێ هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو گروپە بە وتەی دڵشاد ئەحمەد نەماوە و کەرنەڤاڵەکە‌ش گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە.


PM:09:17:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 3849 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت