نوسینگه‌ی سیستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "دوای خۆرئاوا بوونی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بینینی مانگ به چاو له عیراق و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ سه‌ماحه‌تی سه‌ید سیستانی پشتڕاست نه‌بووه‌ته‌وه".
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، سبه‌ینێ شه‌مه ته‌واوكه‌ی مانگی شه‌عبانه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له عیراق.
دواخستنی مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سیستانییه‌وه له‌كاتێكدایه كه دیوانی وه‌قفی سوننه دوێنێ پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2017 رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ شه‌ممه 27ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
له هه‌رێمی كوردستانیش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە 27ی ئایاری 2017 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و بەو پێوەرەش هاوڵاتیانی هەرێم لەم کاتەدا نزیکەی 16 کاتژمێر بەڕۆژو دەبن.
لە تێکڕای شارەکانی هەرێم بانگی بەیانی لەدوای کاتژمێر 3 تا سێ و نیو دەستپێدەکات و دوای کاتژمێر 7ی ئێوارە کە بەپێی شارەکان دەگۆڕێت بانگی ئێوارە دەدرێت و موسوڵمانان بەربانگ دەکەنەوە.
PM:09:27:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 14081
جار خوێنراوه‌ته‌وه