ئیبراھیم برۆ: كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی له كردهوهكانی پهیهده ئاگادار دهگهینهوه
ئیبراھیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا رایگهیاند كه بەڵگە و دیکۆمێنتمان دهربارەی کردەوەکانی پەیەدە کۆکردۆتەوە و بڕیارە بیدەینە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەوکردەوانە ئاگاداریان بکەینەوە.
ئیبراھیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: "بڕیارمان داوە لەبەرامبەر کردەوەکانی پەیەدە لەرۆژئاوای کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامبدەین، ئەمڕۆش دەستمان بەچالاکیەکان کردووە و لەکەمپی گەویلان خۆپیشاندانێکمان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکانیشمان لەناوهوه و دەروەی وڵاتیش بەردەوامی دەبێت."
برۆ وتیشی، "کۆمەڵێک بەڵگە و دیکۆمێنتمان دهربارەی کردەوەکانی پەیەدە وەکو کوشتن و رفاندن و کردەوەکانی دیکەیان ئامادەکردووە و کۆمەڵگایی نێودەوڵەتیان لێ ئاگادار دەکەینەوە، ئینجا چ لەرێگەی کونسولخانەکانیان بێت لەھەرێم، یاخود لەدەرەوەی وڵات بێت."
بهوتهی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد پەیەدە بەردەوامە لە کردەوەکانیان و تائێستاش 10 سهركردهیان لەزیندانەکانی پەیەدە دان.
PM:10:44:26/05/2017
ئهم بابهته 3369
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت