بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

مه‌سعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عیراق به‌تابه‌تی و جیهان به‌گشتی كرد.

له‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا بارزانی وتویه‌تی: هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی."

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:

بسم الله الرحمن الرحیم
(شهر رمضان الذی انزل فیه القرێ‌ن هدی‌ للناس و بینات من الهدی‌ و الفرقان)
- صدق الله العظیم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

مسعود بارزانی 
 30 ی شەعبان 1438ی کۆچی
 26ی5ی2017


PM:10:51:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 3697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت