به‌ڤیدیۆ..ببینه تره‌مپ چی له سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بۆئه‌وه‌ی بێته ریزی پێشه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر به توندی پاڵ به دۆچكۆ ماركۆفیچ-ی سه‌رۆكی وڵاتی جبل ئه‌لسوه‌د-ه‌وه ده‌نێت.
سایتی روسیا توده‌ی كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ برۆكسل و ئاماده‌بوونی له لوتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ، بێ رودانی هیچ روداوێك تێنه‌په‌ڕیووه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن تره‌مپ پاڵ به ماركۆفیچ-ه‌وه ده‌نێت تا بچێته شوێنی و بێته ریزی پێشه‌وه.
PM:11:12:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت