وڵاتێك 20 كاتژمێر و یه‌كێكی دیكه‌ش 10،
درێژترین كاته‌كانی رۆژوگرتن له وڵاتانی جیهان
وێستگە نیوز -
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، موسڵمانانی جیهان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مانگه، به‌پێی خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوا بوون، كاته‌كانی به‌رۆژوو بوون و به‌ربانگ له وڵاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕدرێت.
سایتی هه‌فنینگتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك ناوچه‌ی وه‌ك وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا، موسڵمانان ناچارن زیاتر له 20 كاتژمێر به‌رۆژوو بن وه‌ك سودی و نه‌رویج و فینلاند كه موسڵمانان تیایدا 20 كاتژمێر و 30 خوله‌ك به‌رۆژوو ده‌بن، له هه‌ندێك شاری ئه‌و وڵاتانه خۆر چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م ئاوا ده‌بێت یان هه‌ر ئاوا نابێت وه‌ك شاری كیرۆنا-ی سوید كه له‌م كاتانه‌ی ساڵدا خۆرئاوا بوون به‌خۆیه‌وه نابینێت.
فه‌توا و رێنماییه‌كان بۆ موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه جیاوازه كه پێویسته چۆن به‌ڕۆژوو بن، وێڕای جیاوازییه‌كانیش زۆرینه‌ی موسڵمانانی ئه‌و شوێنانه به‌پێی كاتی ئه‌و وڵاته رۆژوو ده‌كشێنن، به‌ڵام به‌شێكیان به‌كاتی مه‌ككه به‌رۆژوو ده‌بن و به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به كورترین ماوه‌ی به‌ڕۆژووبونیش، ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له ئه‌مریكای لاتینن و له‌وێ موسڵمانان ته‌نها 10 كاتژمێر به‌رۆژوو ده‌بن، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆكرا له وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا موسڵمانان زیاتر له 20 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی عه‌ره‌ب، درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژووبون له جه‌زائیره كه ده‌گاته 16 كاتژمێر و 44 خوله‌ك، كه‌مترین كاتیش له سۆماڵه كه 13 كاتژمێره.
PM:11:52:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 45613
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت