ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژوویان له‌سه‌ر نیه
وێستگە نیوز -
رۆژوو یه‌كێكه له پێنج بنه‌ماكانی ئیسلام و موسڵمانان له 12 مانگدا مانگێك به رۆژوو ده‌بن، له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكانیش هه‌ن كه له‌و مانگه‌دا ناتوانن به رۆژووببن یان رۆژوویان له‌سه‌ر نییه.
ڕۆژوو له‌ئیسلام دا وازهێنانه له خواردن لە رۆژێكی ته‌واو له‌كاتی هه‌ڵاتنی شه‌به‌قه‌وه تا كاتی ئاوابوونی خۆر به‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاری كراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئاده‌میزاد هه‌موو كرده‌وه‌كانی بۆ خۆیه‌تی جگه له رۆژوو بوون نه‌بێت كه خۆم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژوویان له‌سه‌ر نیه چه‌ند كه‌سانێك كه خوای گه‌وره مۆڵه‌تی داون به‌هۆی هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت رۆژوه‌كه‌یان له‌سه‌ر لابراوه.
هه‌ندێ له‌و كه‌سانه رۆژوه‌كانیان له‌سه‌ر لاناچێت و پێویسته دواتر بیگرنه‌وه
1- گه‌شتیار. كه‌سانێك له‌سه‌فه‌ردان و رۆژوو گرتنیان له‌سه‌ر نابێت به‌ڵام كه‌له‌سه‌فه‌ره‌كه گه‌ڕانه‌وه‌و پێویسته بیگرنه‌وه.
2-ئافره‌تێك بكه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه. دوای مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و رۆژانه‌ی نه‌یگرتووه پێویسته بیگرێته‌وه.
3-ئافره‌تی سك پڕ و شیرده‌ر. ئه‌گه‌ر له‌خۆیان و منداڵه‌كانیان بترسن به رۆژوو نابن و بۆ هه‌موو رۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن.
4- پیاو و ئافره‌تی پیر كه‌توانای رۆژوو گرتنیان نه‌بێت. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م كه‌سانه‌ش رۆژووه‌كه ناگرنه‌وه ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژیكدا خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن.
5-نه‌خۆش. دوو جۆری هه‌یه (سووك و قورس).
نه‌خۆشێك چاوه‌ڕوانی چاك بوونه‌وه‌ی بكرێت پێویسته رۆژوو نه‌گرێت به‌ڵام پاش چاكبوونه‌وه‌ی پێویسته به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و رۆژوانه‌ی نه‌یگرتوون رۆژووه‌كانی بگرێته‌وه.
نه‌خۆشێك چاوه‌ڕوانی چاك بوونه‌وه‌ی لێ نه‌كرێت ئه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه له‌بری هه‌ر رۆژێك خواردنی هه‌ژارێك بدات.
6-كه‌سانێك كاری قورس ده‌كه‌ن. ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین زیاد له توانای خۆیان قورسه.
7-منداڵ. تائه‌وكاته‌ی باڵغ ده‌بێت.
8-شێت. جگه له‌وه‌ی رۆژووی له‌سه‌ر نیه خوای گه‌وره قه‌ڵه‌می له‌سه‌ر لابردوون تا ئه‌وكاته‌ی ژیر ده‌بنه‌وه.
AM:08:39:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 41233
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت