پیرۆزترین چوار کاتژمێر له ره‌مه‌زاندا
وێستگە نیوز -
- یه‌كه‌م کاتژمێر (له‌دوای بانگی به‌یانی): ئیمام نه‌وه‌وی له كتێبی (الاژكار) دا ده‌ڵێت: "پیرۆزترین كات بۆ نزا كردن و خواپه‌رستی، دوای نوێژی به‌یانیه.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی: ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ كرد و دانیشت خواپه‌رستی بكات، تا خۆرهه‌ڵاتن پاشان دوو روكات نوێژ بكات، بۆی به خێری حه‌ج و عومره‌یه‌ك هه‌یه.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه نوێژی به‌یانی ده‌كرد له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه تاكو خۆرهه‌ڵات، له فه‌رموده‌یه‌كیشدا هاتوه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی، خودایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته ناو ئومه‌ته‌كه‌م له‌كاتی بانگداندا.
- دووه‌م کاتژمێر (پێش خۆرئاوه ): مرۆڤ خه‌ریكی ئیش‌و كار و ئاماده‌كرنی خواردنه بۆ به‌ر بانگ و رۆژوو شكاندن به‌ڵام ئه‌و كاته زۆر پیرۆزه بۆ نزاكردن و خواپه‌رستی،چونكه له‌و كاته‌دا خودا نزا وه‌رده‌گرێت، وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كدا هاتووه: سێ نزا ره‌ت ناكرێته‌وه، دووعای رۆژوه‌وان و نزای سته‌م لێكراو و نزای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت.
- سێیه‌م کاتژمێر : ئه‌و كاته‌ی له نێوان نوێژی ئێواره و نوێژی عیشادایه، زۆر كه‌س ئه‌و كاته پیرۆزه له‌یاد ده‌كه‌ن، خه‌ڵك رۆژوو ده‌شكێنن و به‌رامبه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و ئینته‌رنێت داده‌نیشن، ئه‌و كاته نابێت به فێرۆ بده‌یت، چونكه له‌و كاته‌دا ده‌بێت نزا بكه‌یت یان قورئان بخوێندرێته‌وه.
- چواره‌م کاتژمێر : كاتی پارشێو، ئه‌و كاته پێش بانگی به‌یانی، خودا فه‌رمویه‌تی (والمستغفریــن باڵ‌سحــار) له‌به‌ر ئه‌وه خوشك و بڕای رۆژوه‌وان، له‌و كاته پیرۆزه‌دا زۆر نزا بكه‌ن و خودا په‌رستی تیادا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا.
AM:08:50:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 92129
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت