ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی بەری راستی موسڵ راگەیێندرا


وێستگە نیوز -

فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاتین نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە کردووە، کە تاوەکو ئێستا لە دەست چەکدارانی داعشدان.

 ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەرپەچدانەوەی خێرا، بە پاڵپشتی كەتیبەی تۆپخانە و مووشەك، ھێرشەكانییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی مووسڵی كۆن و مزگەوتی نوری دەستپێكرد.

ھاوكات، ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراق دەستییان بە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی شیفا و زەنجیلی كردووە و توانییان بگەنە نێو گەڕەكی زەنجیلی.

تاكو ئێستا 4 گەڕەك و چەند ناوچەیەك لە رۆژئاوای شارەكە بەدەست چەكدارانی داعشەوەن.



AM:10:07:27/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2893 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت