رونكردنه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو له‌سه‌ر دابه‌شكردنی خه‌یار
ئومێد خۆشناو لەکاتی دابەشکردنی خەیار بەسەر ئاوارەکاندا
وێستگه نیوزـ
ئۆمێد خۆشناو ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و هه‌رایه‌ی دوای دابه‌شكردنی خه‌یار به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا هاتووه‌ته‌ئاراوه، وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:"گه‌رده‌نتان ئازادبێت وهه‌ڵپه‌ڕن وجونان بده‌ن چی نه‌تان کردوه بیکه‌ن."
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌بیسوك به‌ناوی " ڕونکردنه‌وه وسوپاسێک بۆ خیار " دایناوه، ئۆمێد خۆشناو نوسیویه‌تی: " ئه‌گه‌ر منێک خانوو ببه‌خشم شه‌رم بکه‌م باسی بکه‌م،عه‌یبێکی زۆر گه‌وره‌یه،باسی به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بکه‌م، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌یبه و شه‌رمیی من به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بیت،هه‌زار جار سوپاس بۆ خیار!"
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو
"ڕونکردنه‌وه وسوپاسێک بۆ خیار
چه‌ند ڕۆژێکه وێنه‌یه‌ک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له چه‌ند سایتێکی بێ ئیش، بۆته بابه‌تێکی هه‌رزان بازاڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له دار دۆزیبێته‌وه، ده‌رباره‌ی ده‌نوسن وقسان ده‌که‌ن!.
هه‌رچه‌ند نه‌م ده‌ویست هیچ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی وا پووچ بڵێم،به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند هه‌ڤاڵێکی ئازیز به‌کورتی ده‌ڵێم.چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی،له هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حه‌رکه، ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو، بۆ چاندنی خیار.له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم، بانگێشتکرابووم.
له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین.ئه‌مه کورته‌ی بابه‌ته‌که بوو،به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم:
*ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک چالاکی خۆیان وێنه‌کانیان بڵاو کردوته‌وه.
*من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌و تێفکرینه ئایینیه هه‌یه،که ده‌ڵی چاکه‌ی به ده‌ستی ڕاست بکه‌و ده‌ستی چه‌پ ئاگادار نه‌بێت، بۆنموونه کاتی خۆی که خانوی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به منداڵانی ئۆتیزم کرد،من باسم لێوه نه‌کرد،به‌ڵکوو کوڕه شه‌هیدێکی هه‌ڤاڵم باسی کرد‌و ئینجا له میدیاکان بڵاوکرایه‌وه.
*ئه‌گه‌ر منێک خانوو ببه‌خشم شه‌رم بکه‌م باسی بکه‌م،عه‌یبێکی زۆر گه‌وره‌یه،باسی به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بکه‌م!.
هه‌رچه‌ند زۆر باش ئه‌وه ده‌زانم،چه‌ند ساڵێکه له‌ژێر چاودێری ومیکڕۆسکۆب وفوکسی نه‌یارانم،بۆیه دوای هه‌شت جار له‌هاک کردنی ئیمێڵ و واڵه‌که‌م، سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێکی منیان ده‌ستنه‌که‌وت تا شه‌رمه‌نده ببم له‌گه‌ڵ خۆم وهه‌ڤاڵانم وحزبه‌که‌م.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌یبه و شه‌رمیی من به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بیت، هه‌زار جار سوپاس بۆ خیار!.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم سبه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه،هه‌ر بۆیه له‌به‌ر خاتری ئه‌و مانگی به‌خشینه، گه‌رده‌نتان ئازادبێت وهه‌ڵپه‌ڕن وجونان بده‌ن چی نه‌تان کردوه بیکه‌ن، وه‌سلام"
AM:11:50:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 45921
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت