جلی جه‌ژن به‌خۆڕایی
وێستگه نیوز ـ
به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تاكلایه‌نه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، خانمه رۆژنامه‌نوسێكی لوبنانی به پشتیوانیی دامه‌زراوه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌م كۆگای جلوبه‌رگی خۆڕایی له به‌یروت-ی پایته‌خت كرده‌وه.
شیرین قه‌بانی، ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نوسه لوبنانییه‌یه كه به هاوكاریی دامه‌زراوه‌ی "وه‌فا" بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌ی گه‌نجان، گۆكاكه‌ی له به‌یروتی پایته‌خت كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و هه‌ژار و نه‌دار و ده‌ستكورتانه ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن كه توانای كڕینی جلوبه‌رگی جه‌ژنیان بۆخۆیان و منداڵه‌كانیان نییه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش ناده‌ن.
سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كه له فه‌یسبوكه‌وه ده‌ستیپێكرد كه تایبه‌ت بوو به كۆمه‌ك به‌خشین، پاشان كاره‌كه فراوان بوو تا بووه كۆگایه‌ك زیاتر له شه‌ش هه‌زار پارچه جل له‌خۆده‌گرێت و به‌رده‌وامیش كه‌لوپه‌لی بۆ بێت.
ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نوسه به سایتی سپوتینك-ی راگه‌یاندووه كه سه‌ره‌تا له جلوبه‌رگه زیاده‌كانی خۆیه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "تاكه‌كه‌ت بۆ جلی جه‌ژن بكه‌ره‌وه" و داوای له هاوڕێكانی كردووه به‌و پارچه جلانه‌یاندا بچنه‌وه كه پێویستیان نییه.
ده‌شڵێت ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه، دابه‌شكردنی جلوبه‌رگێكه كه نوێ بێت یان به‌كارهاتوو بێت، چونكه نه‌داره‌كان جا لوبنانی یان ئاواره‌كان بن، هیچیان له ئێمه كه‌متر نییه و پێویسته ئه‌وانیش پۆشته بن.
خانمه رۆژنامه‌نوسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هه‌ر پارچه جلێكیان بۆ بێت ده‌ینێرن بۆ شتن و ئوتو و پاشان دابه‌شی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پارچانه‌ش كه به كه‌ڵك نایه‌ن، به‌سه‌ر كه‌سدا دابه‌شی ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه خێرخوازییه له‌لایه‌ن زۆرێك لوبنانی و غه‌یره لوبنانی له وڵاتانی عه‌ره‌ب و بیانی پێشوازیی لێكراوه و خه‌ڵكێكی زۆر به‌پیرییه‌وه چوون.
PM:01:23:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 18321
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت