نوسینگەی رۆژنامەوانیی ئه‌رسەلان بایز رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ندێك له "لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی سایته‌كان" درۆ و بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: "جیا له سوپاس و ممنونیه‌تیش بۆ خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانی ته‌نیا یه‌ك گله‌یی لێیان نه‌بووه، چ جای كه په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی ئه‌و له سه‌ر ده‌ستی خاڵه شه‌هابی شێخ نوری بوو بێ، بۆیه ئه‌و درۆیه‌ی به زمانی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه له چه‌واشه‌كردن و ڕشتنی ڕقێكی په‌نهانی نه‌زۆك هیچ بنه‌مایه‌كی تری نییه".
پێشتر وا بڵاوكرابووه‌وه كه "ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیكوردسان خانوویه‌كی 600 مه‌تری هه‌بووه له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی و به زیاتر له 100 ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشتویه‌تی."
باس له‌وه‌شكرابوو كه "دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر و جێگیربوونی لەوشارە ئەرسەلان بایز وتویه‌تی: "ئۆخەی نەجاتم بوو لە ئاوایی سلێمانی".
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌دا نوسینگه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌س و سایته‌ش روبه‌ڕوی دادگا ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌واڵه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه:
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و خۆڕاگری شاری سلێمانی
ماوه‌یه‌كه جار جاره هه‌ندێ قه‌ڵه‌می له‌رزۆك، له لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی سایته‌كانیان، ته‌نیا بۆ ڕه‌واجی بڵاوكراوه‌كانیان به ناهه‌ق و دوور له ڕاستی درۆ‌و بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن.
له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز به پاره‌ی خۆی كه‌لاوه خانووێكی له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی كڕی. ماڵیان ئاوابێ سه‌د جار جه‌نابی مام جه‌لال و هێرۆخان له ڕێگای كۆمپانیای نه‌ورۆزو به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیاران كاك ته‌یب جه‌بارو زیره‌ك اسماعیل سه‌رهه‌نگ بۆیان نۆژه‌ن كرده‌وه.
هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌مری پێ كرد ماڵی خۆی و مه‌كته‌بی رێكخستن بباته‌وه هه‌ولێر، ئه‌و هه‌ر له‌و خانووه ژیاوه.
جیا له سوپاس و ممنونیه‌تیش بۆ خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانی ته‌نیا یه‌ك گله‌یی لێیان نه‌بووه، چ جای كه په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی ئه‌و له سه‌ر ده‌ستی خاڵه شه‌هابی شێخ نوری بوو بێ، بۆیه ئه‌و درۆیه‌ی به زمانی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه له چه‌واشه‌كردن و ڕشتنی ڕقێكی په‌نهانی نه‌زۆك هیچ بنه‌مایه‌كی تری نیه، چونكه ئێستاش ماڵێكی هه‌ر له سلێمانیه و مانگانه چه‌ندین شه‌و له‌وێ ده‌ژی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مه له‌رزۆكانه له خه‌می برسیه‌تی خه‌ڵك و میلله‌ت و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، هه‌قه له جیاتی درۆ هه‌ڵبه‌ستن شته ڕاسته‌كان بنووسن و باس له ته‌نكه‌ره نه‌وته قاچاغه‌كان و كارگه‌و پرۆژه گه‌وره‌كان بكه‌ن، نه‌ك درۆ هه‌ڵبه‌ستن و باس كردنی خانووی شه‌خسی مرۆڤێك، بێگومان ئه‌و كه‌س و سایته‌ش ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز
27/5/2017
PM:02:09:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت