جه‌عفه‌ری: له‌دژی ئێران ناچینە بەرەی ئه‌مریكاوە
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وەزیری دەرەوەی عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق دوپاتیكرده‌وه به‌غدا ناچێته ناو ئه‌و سیاسه‌ته‌وه كه واشنتن له‌دژی تاران په‌یڕه‌وی ده‌كات، عیراقیش ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه‌ی دژبه ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی abcی چاپی ئیسپانیا و له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به قوربانیانی توندوتیژی ره‌گه‌زی و ئایینی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: "عیراق ناچێته‌ناو به‌ره‌ی دژبه ئێران، چونكه به‌غدا ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه".
لێدوانه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا بوو سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ دژبه ئێران و ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی عیراق له‌و به‌ره‌یه‌دا.
جه‌عفه‌ری زیاتر رونیكرده‌وه و وتی: "تائێستا ئێران هێرشی نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر عیراق و یه‌ك بست له خاكه‌كه‌شی داگیر نه‌كردووه، به‌ڵام دراوسێیه‌كی وه‌ك توركیا 110 كیلۆمه‌تر دێته‌ناو عیراق و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره نه‌بچڕاند".
به‌وته‌ی جه‌عفه‌ری، عیراق ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووی تێگه‌یشتووه و شوێنی سیاسه‌تی ره‌ش و سپی له پرسه جیاجیاكاندا ناكه‌وێت.
PM:04:20:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت