زانایه‌كی ئایینی: رۆژوو ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان فه‌رزه
مسته‌فا را‌شد، شێخی ئه‌زهه‌ر و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام له‌پێناو ئاشتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام له‌پێناو ئاشتی كه شێخێكی ئه‌زهه‌رییه فه‌توای ئه‌وه‌ی داوه كه رۆژوگرتن ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه و بۆ هه‌ژاریش ته‌نها "خۆبه‌خشین"ه.
ساتی
alhurra له‌زاری مسته‌فا را‌شد، شێخی ئه‌زهه‌ر و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام له‌پێناو ئاشتی بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هاوڵاتیانی میسر كردووه و له ده‌رئه‌نجامدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی رۆژوو له‌سه‌ر هیچ كام له‌و میسریانه نییه كه موچه‌ی مانگانه‌یان له 500 دۆلار كه‌متره.
راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، هه‌ژار ئه‌و كه‌سه‌یه كه قوتی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك نه‌بێت، ئه‌وه‌یه كه خانوی نییه و ئاژه‌ڵێكی نییه پێی بڕوات، واته به‌م سه‌رده‌می ئێستا بێت ده‌كاته ئۆتۆمبیل.
به‌پێی ئه‌و شرۆڤه‌یه، شێخ را‌شد بگره‌وبرده‌ی خۆی كردووه و له‌به‌دواداچونه‌كه‌یدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه میسرییه‌كی نه‌دار و هه‌ژار ئه‌و كه‌سه‌یه كه موچه‌ی مانگانه‌كه‌ی ناگاته 750 دۆلار، به‌ڵكو كه‌متری له 500 دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م حساباته له وڵاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه و به‌پێی دۆخی ئابوری ده‌گۆڕێت، كه‌واته فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌بێته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی كه‌سی نه‌دار و هه‌ژار له هه‌ر شوێنێك بێت.
ئه‌و شێخه‌ی ئه‌زهه‌ر وتویه‌تی: "مه‌به‌ست له رۆژووگرتن، تێركردنی هه‌ژارێكه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌موو رۆژێك هه‌ژارێك تێر بكات، ئه‌وه له رۆژوگرتن باشتره"، هاوكات جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م قسه‌یه‌ی مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئیتر هه‌ژاران به‌ڕۆژوو نه‌بن، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و شرۆڤه‌یه‌ی رونكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئامانجه‌كانیه‌تی.
به‌گوێره‌ی سایتی alhurra ، ئه‌و زانا ئایینیه فه‌تواكه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایه‌تی 184 له سوره‌تی البقره هێناوه كه ده‌فه‌رموێت: " من كان منكم مریچا أو علی سفر فعده من أیام أخر وعلی الژین یگیقونه فدیه گعام مسكین فمن تگوع خیرا فهو خیر له وأن تصوموا خیر لكم إن كنتم تعلمون".
ئه‌و زانایه له‌سه‌ر شرۆڤه‌ی ئه‌و ئایه‌ته وتویه‌تی: "فه‌قیر خۆی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌میشه برسی و به‌ڕۆژووه، ئیتر چۆن بتوانێت نان به هه‌ژارێكی تر بدات كه خۆی نه‌یبێت؟، بۆیه ناچێته عه‌قڵه‌وه په‌روه‌ردگار داوا له هه‌ژارێك بكات كه له‌به‌ر بێ نانی توانای رۆژوگرتنی نه‌بێت بچێت نان بدات به هه‌ژارێكی دیكه."
له ده‌رئه‌نجامیشدا وتویه‌تی: "له بنه‌ڕتدا رۆژوو هه‌ستكردن به هه‌ژار و نه‌دار و كه‌سانی بێ به‌ش، كه تواناش نه‌بوو، رۆژوش نییه، بۆیه هه‌ژاره‌كان رۆژویان له‌سه‌ر نییه".
PM:04:55:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت