بۆ مانگی ره‌مه‌زان ته‌نها ئه‌م دوو بڕه خۆراكه ده‌درێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه و بۆ مانگی ره‌مه‌زان ته‌نها رۆنی زه‌یت و شه‌كر وه‌ك به‌شه خۆراك بۆ هاوڵاتیان ره‌وانه كراوه.
شه‌كه‌وت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ته‌نها رۆنی زه‌یت و شه‌كر وه‌ك به‌شه خۆراك بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌یه و هاوڵاتیان ده‌توانن وه‌ریبگرن.
پێشتریش به‌رپرسانی شاری سلێمانی گله‌ییان كرد كه هاتنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان له‌ڕووی بڕ و كوالێتییه‌وه له ئاستی پێویستدا نییه.
مانگی رابردووش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی‌دا بڕیاریدا له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه له په‌رله‌مانی عیراق داوا بكات ئه‌گه‌ر مادده‌كانی ناو به‌شه‌خۆراكیش كه‌مترَده‌كرێته‌وه ئاساییه، به‌ڵام با له‌ڕووی كوالێتییه‌وه باشتر بكرێت.
PM:05:03:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 25940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت