"گۆران ئازاد داوای مافی په‌نابه‌ری له كه‌نه‌دا نه‌كردووه"
گۆران ئازاد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌عید مه‌سیفی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌یان داوای مافی په‌نابه‌ریی له وڵاتی كه‌نه‌دا كردبێت، به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی منداڵه‌كه‌ی، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه.
سه‌عید مه‌سیفی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له سایته كوردییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه گوایه گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی كه‌نه‌دا كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و گه‌شتی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش خێزانییه و به‌شێوازێكی یاسایی و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بووه بۆ منداڵه تاقانه‌كه‌ی.
سه‌عید مه‌سیفی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "هه‌مووان ئاگاداری دۆخی ناوبراون هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پێشتریش بۆ ماوه‌ی چه‌ندینجار بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنی نه‌خۆشی منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سه‌ردانی ئه‌وروپا و وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام هه‌ندێ سایت و په‌یجی سۆشیاڵ میدیا، ئه‌وكاتیش به ئامانج و به‌شێوازێكی ناڕاست هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه".
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌عید مه‌سیفی، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، گۆران ئازاد به‌زووترین كات ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و زانیاری و پڕوپاگه‌ندانه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه دوورن له راستی و ئامانج له ورژاندنیشی له‌كه‌داركردن و به‌لاڕێدانی ئامانجی بنه‌ڕه‌تی گه‌شته‌كه‌ی ناوبراوه.
PM:05:22:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 11100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت