به‌وێنه... هۆتێل موسڵ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی
وێستگه نیوز -
هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عیراق هۆتێل موسڵ-یان له به‌ری راستی شاره‌كه كۆنترۆڵكرده‌وه كه به گه‌وره‌ترین هۆتێلی به‌ری راستی شاره‌كه داده‌نرێت.
په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی چه‌ند وێنه‌یه‌كی هۆتێل موسڵی گرتووه كه به‌شێكی زۆری له‌گه‌ڵ زه‌وی رێكبووه‌ته‌وه و به‌سه‌ریه‌كدا خاپوو بووه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش ته‌قاندیانه‌وه.
ئه‌و هۆتێله یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین هۆتێله‌كانی شاری موسڵ و ده‌كه‌وێته سه‌ر لێواری رووباری دیجله له گه‌ڕه‌كی ریفاعی خۆرئاوای شاره‌كه و ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی پردی سێیه‌می موسڵدایه، كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
چه‌كدارانی داعش له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا له ڕێگه‌ی بۆمبڕێژكردنیه‌وه ئه‌و هۆتێله‌ی موسڵیان ته‌قانده‌وه.
پێشتر و له ساڵی 2003 له‌دوای روخانی ڕژێمی پێشووی به‌عس، ئه‌و هۆتیڵه باره‌گای سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕ تی
PM:08:15:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 22121
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت