داعش له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی 7 ئافره‌تی له موسڵ كوشت
دەیان خێزانی عێراقی لە جەوری جەکدارانی داعش هەڵدێن
وێستگه نیوز – روانگه‌ی ئازادییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له ئافره‌تان رایگه‌یاند كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له شاری دێرینی موسڵ 7 ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك منداڵی له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی كوشتووه.
روانگه‌ی ئازادییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه گروپه تاوانكارییه‌كانی داعش له ناوچه‌ی بازاڕی سه‌رج خانه له شاری دێرینی به‌ری راستی موسڵ به‌به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه 7 ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك منداڵیان كوشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و ئافره‌تانه سیاسه‌ت و حوكمه‌كانی داعش و خه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌كداره تیرۆریسته‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه".
ئه‌و رێكخراوه وتی: "دوای ئه‌و رووداوه چه‌كدارانی داعش یاسای نوێیان به‌سه‌ر دانیشتواندا سه‌پاندووه كه ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و شاره‌كه به‌جێ نه‌هێڵن".
روانگه‌ی ئازادییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له ئافره‌تان داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی و خۆراك به ئافره‌تان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:45:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4601
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت