"یارجان شاجوانی كۆڵنه‌دانه"
یارجان
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان چه‌ندین كچ له‌به‌ر كاندیدبوونی (یارجان) كشانه‌وه و پێیانوابوو كێبڕكێكه قورس ده‌بێت، به‌ڵام یارجان شاجوانی كۆڵنه‌دانه.
ئالان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "یارجان شاجوانی كۆڵنه‌دانه، بوێری و كۆڵنه‌دانی وایكردووه كۆمه‌ڵێك كه‌س بوون به دوژمنی، داوا له په‌یجه‌كانیش ده‌كه‌ین واز له قسه و باسه‌كانیان له‌سه‌ر یارجان بێنن و به دوای بابه‌تی دیكه بگه‌ڕێن تا خه‌ڵك لایكیان بۆ بكات".
یارجان، یه‌كێك بوو له‌و چوار كچه‌ی كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له شاری سلێمانی خۆیان بۆ شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كاندید كرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه شنروێ سه‌لیم ئه‌و نازناوه‌ی پێبه‌خشرا.
یارجان جارێكی دیكه خۆی بۆ شاجوانی عیراق كاندید كرد كه شه‌وی 25ی ئایاری2017 له هۆتێل ره‌شیدی شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و نازناوه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت.
AM:11:00:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 50484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت