سه‌رۆكی فلیپین هانی سه‌ربازه‌كانی ده‌دات لاقه‌ی خانمان بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكه مشتومڕاوییه‌كه‌ی فلیپین ئه‌مجاره له لێدوانه‌كانیدا هانی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه لاقه‌ی خانمان بكه‌ن.
رۆدریگۆ دۆتیرتی، سه‌رۆكی فلیپین له لێدوانێكدا له به‌رده‌م سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له دورگه‌ی مینداناو به‌و سه‌ربازانه‌ی وت: "له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان لاقه‌ی سێ ژن بكه‌ن، روبه‌ڕوی تۆمه‌ت ببێته‌وه و پێی بوترێت كه پێشێلكاریی كردووه، به‌ڵام خه‌مت نه‌بێت من له‌و كاته‌دا رایده‌گه‌یه‌نم، خه‌تای منه و من به‌رپرسیارم."
سه‌رۆكی فلیپین به سه‌ربازه‌كانی وتووه: "ئێوه ته‌نها ئه‌ركی خۆتا به‌جێبگه‌یه‌نن و كاری خۆتان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ من جێبهێڵن."
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه دۆتیرتی لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره بدات، له ئاژاوه‌كه‌ی ناو گرتوخانه‌ی شاری دافاو له ساڵی 1989 و ئه‌وكاته‌ی كه دۆتیرتی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و شاره بووه، ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ره‌یان بۆ لاقه‌كردنی خانمه بانگخوازێكی مه‌سحیی ئوسترالی گرتبوو.
دۆتیرتی له‌وباره‌یه‌وه لێدوانێكی دا و هه‌موو هه‌ڵوێستی ئه‌وه بوو وتی: "كچێكی جوانه... ده‌بوایه سه‌رۆك شاره‌وانی یه‌كه‌م كه‌س بوایه لاقه‌ی بكردایه"، به‌ڵام دواتر داوای لێبوردنی له‌و لێدوانه كرد.
AM:11:04:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 10389
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت