به‌وێنه‌: ئه‌و باره‌گایه‌ی‌ ئه‌مشه‌و داعش هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر

‌فۆتۆكان تایبه‌ته‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئێن ئاڕتی‌

 
وێستگه‌ نیوز-

شەوی رابردوو هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە میحوەری دوزخورماتوو تێکشکاند و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە و فەرماندەیەک برینداربوون.

محەمەد چەوری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر یانزەی شەو چەکدارانی داعش جموجۆڵیان دەستپێکردووەو هێرشیانکردوەتە سەر هێزەکانی فەوجی سێی لیوای ١١٦ ی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی حلێوەی میحوەری دوزخورماتوو.

وتیشی، پاش دروستبوونی شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارەکانی داعشدا هێرشەکەیان تێکشکاندووە و لە روبەڕوبوونەوەکەدا چوار پێشمەرگە برینداربوون.

هاوکات عەبدوڵا بۆر فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا خۆی و پێشمەرگەیەک بە سوکی برینداربوون.

گوندی حلێوەی بچوک نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای قەزای دوزخورماتووەوە دوورە و کەوتووەتە سەر ڕێگەی نێوان دووزخورماتوو و تکریت.


AM:11:22:28/05/2017














ئه‌م بابه‌ته 28145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو