تره‌مپ بۆ ئه‌مریكیه‌كان: به سه‌دان ملیار دۆلاره‌وه هاتمه‌وه بۆلاتان
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌رۆكایه‌تیی رازییه و هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی "جریوه‌ی سه‌ركه‌وتن"ی كرد.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "سه‌دان ملیار دۆلارم بۆ ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هێنایه‌وه، ئه‌مه‌ش واته كار، كار، كار!"
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه سعودیه، یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له 20 بۆ 27ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامیدا، "چه‌ورترین" وێستگه‌ی تره‌مپ بووه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری، له‌وێ چاوی به شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌یز كه‌وت و ئاماده‌ی لوتكه‌ی ریاز – واشنتن-ی ئیسلامیش بوو كه له په‌راوێزه‌كه‌یدا چاوی به چه‌ندین سه‌رۆكی وڵاتانی به‌شداربوو كه‌وت.
راوه چه‌وره ئابوورییه‌كه‌ی تره‌مپ له سعودیه، گرێبه‌ستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ فرۆشتنی چه‌ك به سعودییه كه به‌هاكه‌ی 350 ملیار دۆلار بوو، به‌وپێیه‌ش ئه‌مریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی پێویست بۆ سعودیه دابین ده‌كات، به‌وه‌ش تره‌مپ به "سه‌لامه‌تی" و به "سه‌دان ملیار دۆلار"ه‌وه گه‌ڕایه بۆ وڵاته‌كه‌ی و هه‌زاران هه‌لی كاری بۆ هاوڵاتییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كرد.
PM:01:09:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 73629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت