كلی چاو رۆژوو ده‌شكێنێت؟
وێستگە نیوز -
زۆر جار خانمان كلی چاو به‌كارده‌هێنن وایان لێ هاتووه به‌بێ چاو ره‌شكردنه‌وه ناچنه‌ده‌ره‌وه، زۆر له خانمان ده‌پرسن ئایا كلی چاو له‌ره‌مه‌زاندا رۆژوو ده‌شكێنێ؟.
د. محه‌مه‌د ئه‌بو لێله، مامۆستای توێژه‌رانی ئیسلامی له جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌دا ت و ده‌ڵێت:
"كلی چاو رۆژوو ده‌شكێنێت، چونكه جۆرێك له تام له چاوه‌كه ده‌چێته ناو ده‌م و رۆژوو ده‌شكێنێت، خانمه به رۆژووه‌كان ده‌بێت رۆژووه‌كانیان بپارێزێن و خۆیان به دووربگرن له دانانی كل، چونكه رۆژوو ده‌شكێنێت".
روونیشیكرده‌وه: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌تره‌ی چاو یاخود قه‌تره‌ی لوت یان قه‌تره‌ی گوێ نابێت به‌كاربێنیت كاتێک بە رۆژوویت، چونكه كه‌ناڵێك هه‌یه له چاو و لوت و گۆی ده‌چێته‌وه بۆ ده‌م و له‌رێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه تامی قه‌تره‌كه ده‌چێته‌وه بۆ ده‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت قه‌تره به‌كار بهێنرێت".
گه‌ر كاتی شۆردنی ده‌موچاو تامی سابوون چووه ناو ده‌م، یه‌كسه‌ر ده‌بێت بشۆردرێت و ئاوه‌كه تێپه‌ر نه‌بێت بۆناو قورگ چونكه رۆژوو ده‌شكێنێت.
PM:01:41:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 10088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت