ماكرۆن: سه‌رده‌می سازش به‌سه‌رچوو
ماکرۆن و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به ته‌وقه تونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "سه‌رده‌می سازش (ته‌نازول كردن) به‌سه‌رچوو.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی Journal du Dimanche ی وڵاته‌كه‌ی، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ته‌وقه‌كردنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌رائه‌تی پێوه‌دیار نه‌بووه و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌لف و بێی سیاسه‌تدا نه‌بووه، به‌ڵكو ساتێكی راسته‌قینه بووه و وا پێویستی كردووه هه‌مووان به جۆرێك ده‌ربكه‌وین كه پیشانی بده‌ین سه‌رده‌می سازش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌مزییش بێت، به‌سه‌رچووه."
ماكرۆن رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت ره‌ق و توند بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوتاكانی له سه‌رۆكی وڵاتان چونكه به‌بڕاوی ئه‌و ئه‌وه تاكه رێگه‌یه بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی.
ماكرۆن وتویه‌تی: "سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا و روسیا به لۆژیكی هێز قسه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بێزارم ناكات، من باوه‌ڕم به سیاسه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی گله‌یی و گازنده و سه‌ركۆنه‌كردنی ناو وتار و میدیاكان نییه، به‌ڵكو له‌كاتی گفتوگۆ دووقۆڵییه‌كاندا توندیی خۆم نیشان ده‌ده‌م و موجامه‌له‌یان ناكه‌م، ئه‌مه‌ش تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان رێزی به‌رامبه‌ر بگرن."
وته‌كانی ماكرن له‌كاتێكدایه كه ئان شۆن سپایسه‌ر، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی كۆشی سپی رایگه‌یاندبووه كه په‌یوه‌ندیی نێوان تره‌مپ و ماكرۆن له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له 25ی ئایاری 2017، دۆستانه بووه.
دەستی ماکرۆن لای راست - دەستی ترەمپ لای چەپ
PM:01:54:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 27801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت