له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بڕوێشدا گیرا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ناڕوونی به‌رواره‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و به‌دواداچوون بۆ كۆگاكانی خوارده‌مه‌نی، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بڕوێش-دا گرت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێوسته هه‌موو شمه‌كێك به‌روونی به‌رواری به‌سه‌ره‌وه‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئایاری 2017، ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سێمانی وتی: "له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی، له كۆگایه‌كی نزیك شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی یه‌ك ته‌ن و 500 كیلۆگرام بڕوێشدا گیراوه كه به‌رواره‌كه‌ی روون نییه".
ئازاد نه‌بی، وتیشی: "كاڵا‌و شمه‌كی هاورده‌كراو بۆ كوردستان پێویسته به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی عیراق بێت، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه پێویسته به شێوه‌كی روون به‌روار به‌سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كه‌وه به‌لێزه‌ر نوسرابێت و مێژووی به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی بزانرێت به‌جۆرێك توانای ده‌ستكاریكردنی نه‌بێت".
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شكرد: له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی بڕوێشه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
PM:02:05:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت