ئه‌و كوڕه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته بونه‌وه‌ری ئاسمانی ئه‌ندامی نێرینه‌ی لاده‌بات
وێستگه نیوز ـ
ڤینی ئۆو، ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌یه‌وێت ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت به‌وه‌ی له راستیدا وه‌ك بونه‌وه‌رێكی ئاسمانی بژی، ده‌یه‌وێت دووربێت له هه‌ر ره‌گه‌زێك كه مرۆڤێكی دیكه هه‌یه‌تی، هەربۆیەشە ده‌یه‌وێت بێ ره‌گه‌ز بمێنێته‌وه.
ڤینی له شارێكی بچوكی (ئۆره‌گن) له ئه‌مریكا له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیه‌وه بڕیاریدا له خێزانه‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه و بچێته شاری (لۆس ئانجلس) و له‌وێ درێژه به خه‌ونه‌كانی بدات بۆ بون به بونه‌وه‌ری ئاسمانی.
ڤینی ده‌ڵێت: "تاێستا زیاتر له شه‌ش هه‌زار دۆلارم بۆ بوون به بونه‌وه‌ری ئاسمانی خه‌رج كردووه و له ئێستادا به نیازم سه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلاری دیكه بۆ لابردنی ره‌گه‌زی نێرینه‌شم خه‌رج بكه‌م".
توێژه‌رانی ده‌روونی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا چه‌ندین جار قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه تا ئه‌و كاره نه‌كات ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه كه رێگری لێبكه‌ین كه ره‌گه‌زی نێرینه‌ی بۆ هه‌میشه‌یی لاببات، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رگیز هیچ ره‌گه‌زێكی نه‌بێت.
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه سه‌ره‌تا به چه‌ند پرسیارێك ده‌ست به قسه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ (ڤینی) و ده‌ڵێت: "بۆچی ده‌ته‌وێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ت لابده‌یت له كاتێكدا ناته‌وێت بیگۆڕیت بۆ كچ".
ڤینی ده‌ڵێت: "من پێویستم به ئه‌ندامی نێرینه‌م نیه و به‌كاری ناهێنم ته‌نانه‌ت نامه‌وێت بیگۆڕم به ئه‌ندامی مێینه، من ده‌مه‌وێت ببمه بونه‌وه‌رێكی ئاسمانی و نامه‌وێت هیچ ره‌گه‌زێكم هه‌بێت."
PM:02:45:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 17496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت