رێگه‌نادرێت حزبه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت باره‌گا له‌ موسڵ بكه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکان کرد کە خواستیان هەیە بچنە موسڵ و بنکە و بارەگاکانیان بکەنەوە، ئەوا مۆڵەتی فەرمی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان وەربگرن.

 لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، هەر حزب و لایەن و قەوارەیەکی سیاسی خواستی ئەوەی هەیە کە بارەگای خۆی لە شاری موسڵ بکاتەوە، با ڕەزامەندی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا بەڵێنی داوە کە هەرکەسێک سەرپێچی ڕێنماییەکانی ئەوان بکات روبەڕوی یاسای دەکەنەوە.

بە گوێرەی ئەو نەخشەیەی کە ڕۆژی 22ی‌ ئەم مانگە سوپای‌ عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکان و سوپای عیراق زۆرینەی بەری ڕاستی شاری موسڵیان کۆنترۆڵکردووەتەوە لە دەستی چەکدارانی داعش، کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 وە کۆنترۆڵیان کردووە.

عەبدولئەمیر یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا دوێنێ 27ی ئایاری 2017، رایگەیاند هێزەکانی‌ سوپای‌ عیراق دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر گەڕەکی‌ شیفا و نەخۆشخانەی‌ کۆماری‌ و پۆلیسی فیدراڵیش هێرشی کردووەتە سەر گەڕەکی زنجیلی‌ و هێزەکانی‌ دژە تیرۆریش هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکی‌ تەندروستی‌.

هێزە عیراقیەکان لە  17ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ 2016ه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی‌ کۆنتڕۆڵکردنەوەی‌ بەری‌ ڕۆژهەڵاتی‌ موسڵیان دەستپێکردوە و بە کەمتر لە 4 مانگ توانرا ئەو بەشەی‌ موسڵ کۆنترۆڵبکرێت،  لە 19ی‌ شوباتی‌ ئەمساڵیش ئۆپراسیۆنی‌ بەری‌ ڕۆژئاوا دەستی‌ پێکردوە و سێ مانگی‌ تێپەڕ کردووە و تەنها  ناوچەکانی شیفا و زەنجەلی و باب سنجار و مەیدان و فاروق بەدەست داعشەوە ماون.


PM:03:02:28/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو