به‌وێنه: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد
فۆتۆكان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق-وه گیراوه
وێستگه نیوز-
قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ 28 ی ئایار سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كرد‌و تاجه گوڵینه‌ی دانا.
قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌مو كات زیاتر پێویستی به كاك نه‌وشیروان بوه، كۆچكردنیشی به خه‌ساره‌تێكی گه‌وره ناوبرد.
قادر عه‌زیز وتی ؛ كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده و كاریزما و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسێكی گه‌وره بو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاك نه‌وشیروان ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان بو، داهێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن و كاری مه‌ده‌نی بو، هەربۆیە كۆچكردنیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بو.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 19ی ئایاری 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد.
نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌خاك سپێردراوه‌و تا ئێستاش په‌یتا په‌یتا كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی سیاسی به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی دێنه سلێمانی و سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.ز
PM:03:10:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت