بێژه‌ن كامكار وازی لە به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ هێنا
وێستگه نیوز ـ
بێژه‌ن كامكار، هونه‌رمه‌ند و دادوه‌ری به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه‌له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خش ده‌كرێت، به‌رنماه‌كه‌ی جێهێشت و له‌سه‌ر وازهێنانه‌كه‌شی لێدوانی جیاواز ده‌درێت.
بێژەری پرۆگرامەکە لە پەخشی راستەوخۆدا رایگەیاند: شه‌وی رابردوو بێژه‌ن كامكار، له‌سه‌ر كورسی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری به‌رنامه‌ی كوردئایدڵ نه‌بینرا، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه وتی، بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانیوە ئامادەبێت.
هاوكات ئەمڕۆ هانا کامکار، کچی بێژه‌ن كامكار لە روونکردنەوەیەکدا وتی: "باوکم تەندروستی زۆر باشە و بەهۆی کێشەی تایبه‌تی لە کورد ئایدڵ هاتۆتە دەرەوە".
بێژەن کامکار، لەگەڵ هەریەکە لە هونەرمەند عەدنان کەریم و کانی و نیزامەدین ئاریج وەک ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگێنەری بەرنامەی کورد ئایدڵ دەرکەوتن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەدا ئەو هونەرمەندە دەرنەکەوت.
PM:03:18:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 54944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت