گروپێكی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
گروپی "انصار الشریعه" له لیبیا رۆژی شه‌ممه 27ی ئایاری 2017 هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خۆی راگه‌یاند.
"انصار الشریعه"ی لیبیا كه گروپێكی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "بۆ ئومه‌ت و موجاهیدین به گشتی و خه‌ڵكه‌كه‌مان له لیبیا به‌تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كۆمه‌ڵه‌ی انصار الشریعه‌مان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
پێشتر ئه‌و گروپه چه‌ندین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای لیبیا كردووه و ئه‌مریكاش تۆمه‌تباری كردوو به‌وه‌ی له‌پشت په‌لاماره‌كه‌ی شاری بنغازییه‌وه‌یه كه له 10ی كانونی دووه‌می 2012 كرایه‌سه‌ر نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا له‌و شاره و تیایدا كریستۆڤه‌ر ستیڤنز-ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له لیبیا كوژرا.
گروپی "انصار الشریعه" له مانگی نیسانی 2012 دوای سه‌ركه‌وتنی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر موعه‌مه‌ر قه‌زافی، دامه‌زرا و ئامانجی چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بووه له‌و وڵاته، چه‌كدارانی ئه‌و گروپه به‌شداریی شۆڕشی لیبیایان كردووه به‌تایبه‌ت شه‌ڕی بنغازیی دووه‌م له 19ی ئازار.
چه‌كدارانی ئه‌و گروپه هه‌موویان لیبی نین، به‌ڵكو كه‌سانی عه‌ره‌بی و بیانیشیان تێدایه به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی تونس كه دراوسێی ئه‌م وڵاته‌یه، گروپه له‌بری ئاڵای لیبیا ئاڵای رێكخراوی قاعیده‌یان به‌كارهێناوه و له 20 تشرینی دووه‌می 2014ش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گروپه‌كه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
PM:03:21:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت