نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی پێنج راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
نرخی کارەبای موەلیدەی ئەھلیەکان بۆ مانگی ئایار لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە 40 دینار و نیو دیاری دەکرێت و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا رایدەگەیەنێت، خشتەی کارپێکردنی موه‌لیدە ئەھلیییەکان جێگیر نییە.
دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئایاری 2017، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی سالار حسامه‌دین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی ھەریەک لە ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆل، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای موه‌لیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبوونەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکەش ئاری عه‌لی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند: نرخی سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی ئایار بە 40 دینار و نیو دیاری کراوە.
دەربارەی کارەبای دابین‌کراو لە مانگی حوزەیران وتی: "خشتەی پێدانی کارەبا لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ بۆ کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەھەردوو کارەبای نیشتمانی و موه‌لیدی ئەھلی بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت، واتە کارپێکردنی موه‌لیدە ئەھلیەکان جێگیر نییە، ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا موه‌لیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن".
PM:03:32:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 28873
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت